یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک و پۆست هێشتا رێکنه‌که‌وتوون گرنگترینیان به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و ئاسایشه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی گۆڕان و یه‌کێتی له‌سه‌ر دابه‌شکردنی زۆر پۆست جۆره لێک تێگه‌یشتن و رێککوتنێکیان هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌ند خاڵیکی گرنگ نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێێککه‌وتن له‌وانه، گۆڕان هه‌موو پۆسته‌کان وه‌ک پاکێجێک ته‌ماشا ده‌کات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که رێککه‌وتن و جێبه‌جێکردنیشی به‌یه‌که‌وه بێت، به‌ڵام یه‌کێتی ده‌ڵێت پارێزگار‌و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌بژێرین دوایی لیژنه بۆ دابه‌شکردنی پۆسته‌کانی تر دروستده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر لایه‌نی چاو‌دێر له‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌که گۆڕان پێی باشه رێککه‌وتنه‌که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه موساده‌قه بکرێت، یه‌کیتی پێی باشه له‌لایه‌ن دادگاوه ته‌سه‌دیق بکرێت.
هه‌روه‌ها تا ئێستا له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پۆسته‌کانی ئاسایش و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی سه‌رۆکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌کان ناته‌بان.
به‌پێی ئامارێک که رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د ره‌ووف کردوویه‌تی لە پارێزگای سلێمانی بە ئیدارەی گەرمیان و راپەرینەوە، جگە لە پارێزگای هەڵەبجە، لە بەرزترین پۆستەوە كە لە یەك لە پارێزگار‌و دوو بەرپرسی ئیدارەو ( 14 قایمقام ) ( 58 ناحیە ) و ( 68 شارەوانی)یە، هاوكات پارێزگای هەڵەبجەش كە لە یەك پارێزگا و ( 4 ناحیە ) و ( 5 شارەوانی) پێكهاتووە، واتا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پۆستی دوو پارێزگا و دوو ئیدارەو ( 15 قەزا ) و ( 62 ناحیە ) و ( 73 شارەوانی).
تائێستا، پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسی هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان و سەرجەم 15 قایمقامەكەو 62 بەریوەبەری ناحیەكە و 73 شارەوانیەكە سەرجەمیان یەكێتین جگە لە قایمقامی شارەزورو بەریوبەری سێ شارەوانی ئەوانیش شارەوانیەكانی ( سیروان ، خورماڵ ، سەیدسادق ) واتا لە كۆی ( 174 ) پۆستی باڵا تەنها سێ پۆستیان یەكێتی نین واتا ( 98%)ی پۆستە باڵاكان یەكێتین و نزیكەی ( 2%)ی بەدەست لایەنەكانی ترەوەن، ئەم رێژەیە بۆ پۆستەكانی دیكەش هەروا كە لەكۆی ( 7740 ) پۆستی دیكە نزیكەی ( 95%)ی لە دەستی یەكێتیدایەو ( 5%) لەدەستی لایەنەكانی تردایە" به‌ڵام هه‌موو ئه‌و پۆستانه سه‌رله‌نوێ دابه‌شده‌کرێنه‌وه".