دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ 11ی ئەم مانگە دواخرا

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی رایگەیاند دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ 11ی ئەم مانگە داواخرا‌و ئەمەش دوا دواخستنی ئەو كۆبوونەوەیە.

فەرهاد تۆفیق، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی بە سپی میدیای راگەیاند: ئەمرۆ سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەن‌و یەكلاییكردنەوەی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە، بەڵام بەهۆی هەندێك وردەكاریی ئەو كۆبوونەوەیە بۆ 11/12 دواخرا.

لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم کە لە رۆژی‌ (30)ی‌ نیسانی‌ ئه‌مساڵ ئەنجامدرا، تاکو ئێستا (12) جار دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دواخراوە، لە (13)ی مانگی رابردودا دادگای کارگێڕی بڕیاریدابو به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌ كراوه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.



AM:11:14:01/12/2014