وه‌زاره‌تی کاره‌با بڕیاریدا به که‌مکردنه‌وه‌ی پێدانی کاره‌بای نیشتیمانی له مانگی دوانزه‌دا‌و نرخی پاره‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌کانیش زیاد ده‌کات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که نرخی کاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌کان بۆ هه‌شت هه‌زار به‌رزده‌بێته‌وه‌و پێویسته مۆلیده ئه‌هلیه‌کان رۆژانه هه‌شت کاتژمێر کاره‌با بده‌ن به هاوڵاتیان ئه‌مه‌ش خشته‌ی پێدانی کاره‌بایه که بۆ دوو گروپ دابه‌شکراوه.
خشته‌ی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ گروپی A
7 ی به‌یانی بۆ 8 ی به‌یانی
2 ی دوانیوه‌ڕۆ بۆ 6 ی ئێواره
10 ی شه‌و بۆ 1 ی شه‌و
خشته‌ی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ گروپی B
10 ی به‌یانی بۆ 2 ی دوانیوه‌ڕۆ
6 ی ئێواره بۆ 10 ی شه‌و