زانایانی ئاینی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ هه‌ره‌شه ده‌که‌ن که به‌هۆی ململانێی سیاسیه‌وه بێ رێزی به‌رامبه‌ر به شوێنه پیرۆزه‌کان ده‌کرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا که له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی زانایانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردوستان، مه‌كته‌بی زانایان وبانگخوازانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردوستانه‌وه ئه‌مرۆ ده‌رچووه له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌کانی شاری جه‌له‌ولا، ئه‌و دوو لایه‌نه "ئیدانه‌ی ئه‌و کاره قێزه‌ونه ده‌که‌ن" و به‌سه‌ره‌تایه‌کی ده‌زانن بۆ شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری.
به‌یاننامه‌که که ئه‌مرۆ 1 کانوونی یه‌که‌م بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌و گرووپ و لایه‌نه ناکه‌ن که مزگه‌وته‌کانی سونه‌کان له جه‌له‌ولا ده‌ته‌قێننه‌وه.
ئه‌مه ده‌قی به‌یانامه‌که‌یه
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
( ۆمَنْ أَڤْڵمُ مِمَّنْ مَنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَنْ یُژْكَرَ فِیهَا اسْمُهُ ۆسَعَی فِی خَرَابِهَا أُوڵئِكَ مَا كَانَ ڵهُمْ أَنْ ێدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِینَ ڵهُمْ فِی الدُّنْێا خِزْیٌ ۆڵهُمْ فِی الْێ‌خِرَەِ عَژَابٌ عَڤِیمٌ)
مزگه‌وته‌كان پیرۆز ترین جێگه‌ن له‌سه‌رزه‌ویدا، ئه‌وكه‌سانه‌ی ڕێزیان ده‌گرن خوشه‌یستی خوای گه‌وره‌ن،وه‌كوله‌چه‌ندها فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم) هاتوه،به‌ڵام زۆرجار به‌هۆی ململانێ ساسیه‌كانه‌وه بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌شوێنه‌پیرۆزه‌كان ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت مزگه‌وته‌كان كه‌جاری وابوه بێڕێزی سنوری به‌زاندوه وگه‌یشتۆته ته‌قاندنه‌وه‌و خابوركردنیان، له‌دوای ئازادكردنی ناحیه‌ی جه‌له‌ولاوده‌وروبه‌ری كه‌به‌ئازاد كردنی گه‌له‌كه‌مان دڵ خوشبوو،به‌ڵام له‌م كاته‌هه‌ستیاره‌دا چه‌ند تاقم وگروپێك هه‌ڵساون جه‌له‌ولا وده‌وروبه‌ری به‌خاپوركردن وته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان، ئێمه‌له مه‌كته‌بی زانایانی یه‌كگرتوی ئیسلامی وكۆمه‌ڵی ئیسلامی زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌وكاره قێزه ونانه ده‌كه‌ین ،پێمان وایه ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی خراپه بۆ به‌ئامانج گرتنی مزگه‌وته‌كان وه‌زه‌نگێكی مه‌تر سیداره بۆدروست بوونی شه‌ڕی تائیفی له‌ولاِتدا، ئێمه‌پێمان وایه ئه‌وشوێنانه‌شوێنی خواپه‌رستین ونابێت له‌كاتی كێشه‌سیاسیه‌كاندا بكرێنه‌ئامانج له‌لایه‌ن هیچ تاقم وگروپێكه‌وه.
مه‌كته‌بی زانایانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردوستان.
مه‌كته‌بی زانایان وبانگخوازانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردوستان.
9/ 2/ 1436 هـ