ژن‌و كوڕەكەی ئەبوبەكر بەغدادی دەستگیركران

هێزە ئەمنییەكانی لوبنان رایانگەیاند لەسەر سنوری نێوان سوریا‌و لوبنان توانیویانە هاوسەر‌و كوڕێكی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی داعش دەستگیر بكەن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز كه‌ له‌زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی لوبنان هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هاوسه‌ره‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و كوڕه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی لوبنان و سوریا ده‌ستگیر كراون.

هاوكات بە پێی هەواڵێكی پێگەی ئەلیكترۆنی (السفیر) لە ئێستا وەزارەتی بەرگریی لوبنان سەرقاڵی لێكۆڵێنەوەن لەگەڵ ئەو دوو كەسە نزیكەی ئەبو بەكر بەغدادی.

به‌ڵام هیچ كام له‌ ئاژانسی رۆیته‌رز و پێگه‌ی ئەلیكترۆنی (السفیر) ئاماژه‌یان به‌ناوی ئه‌و هاوسه‌ر و كوڕه‌ی به‌غدادی نه‌كردووه‌.



AM:10:53:02/12/2014