نێچیرڤان بارزانی: ئەم رێكەوتنە ده‌ستكه‌وتێكی باشە بەڵام كۆتایی نییه‌

‌نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی نێوان به‌غداو هه‌ولێر ده‌ستكه‌وتێكی باشه‌ بۆ گه‌لی كورد، به‌ڵام رێككه‌وتنی كۆتایی نییه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌له‌سه‌ر پرسی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌بواری نه‌وت و بودجه‌دا سازكرا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی كراوه‌ له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر ده‌ستكه‌وتێكی باشه‌، به‌ڵام رێككه‌وتنی كۆتایی نییه‌.

وتیشی: "سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ ئێمه‌ زیاتر به‌ هانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌وه‌بوو، بۆیه‌ ده‌كرێت به‌ هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره‌ ته‌ماشای بكرێت".

به‌پێی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندكراوه‌ به‌ناردنی‌ 250 هه‌زار به‌میل نه‌وت له‌رۆژێكدا، له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنی‌ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ كه‌ركوك.

له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا پابه‌ندكراوه‌ به‌دابینكردنی‌ نیوه‌ی‌ مووچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه به‌غدا پابه‌ندكراوه‌ به‌وه‌ی‌ هه‌ركاتێك بودجه‌ په‌سه‌ند كرا به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم وه‌ك خۆی‌ بمێنێته‌وه‌‌و بینێرێت و رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌ 1/1/2015ه‌ وه‌ ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

بارزانی گەشبینی خۆی بەو رێکەوتنە دەربڕی و باسی له‌وه‌شكرد، ئەم رێککەوتنە دەستکەوتە بۆ هەمومان و ئومێدیشمان هەیە کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین به‌ڵام ئه‌مه‌ رێكکه‌وتنی‌ كوتایی‌ نیه‌و وتیشی: بەغدا تێكڕای قەرزەکانی هەرێم دەداتەوەو لە مانگی داهاتوەوە کێشەی موچەی فەرمانبەرانیش چارەسەر دەبێت.


PM:12:36:02/12/2014