هێزێكی پێشمەرگە بەرەو كۆبانێ كەوتنە ڕێ

پاش نیوەرۆ ئەمرۆ ژمارەی 150 پێشمەرگەی كوردستان بۆ بەشداری لە شەڕی كۆبانێ دژی چەكدارانی داعش ئەمرۆ بەرەو فرۆكەخانەی هەولێر بەڕێكەوتن‌و دواتر دەگەنە شاری رۆحای توركیا.

كەمێك پێش ئێستا‌و پاشنیوەرۆ ئەمرۆ سێشەممە 150 پێشمەرگەی كوردستان لە ناحیە بەحرەكە بەرەو فرۆكەخانەی هەولێر بەڕێكەوتن‌و بڕیارە هەر ئەمرۆ بگەنە شاری رۆحا لەباكوری كوردستان. دواتر ئەم هێزەی پێشمەرگە لەسنوری رۆژئاوا‌و باكوری كوردستان دەگەنە شاری كۆبانێ‌و جێگەی ئەو 150 پێشمەرگەی دیكە دەگرن كە ماوەی مانگێكە رەوانەی كۆبانێ كراون.



PM:04:15:02/12/2014