په‌رله‌مانی کوردستان به‌یانی 3 کانونی یه‌که‌م بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی کوردستاندا ده‌دات، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه‌وه که خۆی ده‌ریکردووه، سه‌رچاوه‌یه‌کیش ده‌ڵێت "ئه‌مه دووه‌م پێشیلکاری دیموکراسییه که په‌رله‌مان له‌م دوو مانگه‌دا بیکات".
سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئاگادار به سپی میدیا راگه‌یاند که جێبه‌جێکردنی یاسای کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارنه‌کان و راپرسی له‌هه‌رێمی کوردستان به ( محاسه‌سه‌ی حیزبی)، خۆی له‌خۆیدا دژی یاساکه‌یه که په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر دا، هاوکات ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان که رۆژی 10 ی تشرینی دووه‌م به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی و وه‌زیری سامانه سروشتتیه‌کان سازکرا، هه‌ردووکیان پاشه‌کشه‌یه له‌دیموکراسیه‌ت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگای سلێمانی له شوباتی 2011 دا له‌و کاته هه‌ستیاره‌دا سه‌رۆکی حکومه‌ت بانگهێشتی په‌رله‌مان کراو هه‌موو په‌رله‌مانانی خولی پێشوو ئازادبوون له‌پرسیارکردن، هاوکات دانیشتنه‌که له‌میدیاکانه‌وه ده‌گوازرایه‌وه بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵام دانیشتی 10 ی تشرینی دووه‌می 2014 که سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی ئاماده‌بوون نه قسه‌کردن ئازادبوو، نه رێگا درا دانیشتنه‌کان له‌رێگای میدیاکانه‌وه بگوێزرێته‌وه.
له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی به‌یانی 3 کانونی یه‌که‌م په‌رله‌مانی کوردستان که بۆ دانگدانه له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، هۆگر چه‌تۆ وتی" ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی کوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی به‌نیازه به‌یانی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نه‌که بدات، ئه‌وا ئێمه داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمارده‌که‌ین".
هۆگر چه‌تۆ که به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی تۆڕی شه‌مسه بۆ چاودێریکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له لێدوانێکیدا بۆ سپی وتی"به‌پێی یاساکه لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ند له‌په‌رله‌مانی کوردستان له سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی و جێگره‌که‌ی و بڕیارده‌رێك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فراکسیۆنه‌کان پێکێنرا بۆ جێبه‌جێکردنی یاساکه و رایانگه‌یاند که هه‌موو هاوڵاتیه‌کی هه‌رێم سه‌رو ته‌مه‌نی 30 ساڵ و ده‌رچووی زانکۆ ده‌توانن فۆرم پڕبکه‌نه‌وه‌و، زیاتر له 200 که‌س ئه‌و فۆرمه‌یان پڕکرده‌وه".
هۆگر ده‌ڵێت " ئێمه یارمه‌تیمان دان بۆ شۆرت لیستی بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌مه‌نیان له 30 ساڵ که‌متره‌و کۆلیژیان ته‌واونه‌کردبێت و هه‌مووی نزیکه‌ی 40 که‌س ده‌مانه‌وه".
ئه‌و ده‌ڵێت به‌پێی یاساکه ده‌بێت ئه‌و کاسه‌نه ببینرێن و چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا سازبکرێت له‌سه‌ر شاره‌زایی و پسپۆریان، به‌ڵام ئه‌مرۆ تووشی شۆک بووین که زانیمان لیژنه‌که 9 که‌سی به‌ته‌وافق و به‌پێی " موحاسه‌سه‌ی حیزبی ده‌ستنیشان کردووه".
ناوبراو زانیاری زیاتر دا‌و وتی" 9 که‌سیان ده‌ستنیشانکردووه بۆ کۆمسینه‌که، 3 که‌سیان پارتی که یه‌کێکیان ده‌ردرێت به تورکمانه‌کان، 2 گۆڕان که یه‌کێکیان ژن ده‌بێت، 2 یه‌کێتی که یه‌كێکیان ئاشوری ده‌بێت، 1 کۆمه‌ڵ و 1 یه‌کگرتووش".
به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی تۆڕی شه‌مس جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که " به‌دڵنیایه‌وه داوای ئاسای تۆمار ده‌که‌ین، چونکه له‌لایه‌که‌وه مافیان خواردووین، له‌لایه‌کی تره‌وه یاساکه‌ی خۆیان جێبه‌جێنه‌کردووه".