رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا بیرورای وایه که پێویسته له‌م قۆناغه‌دا هه‌رێم ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیش بێت، له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وێت، هانی زۆری وه‌فدی کوردیشی داوه بۆ ئه‌م پرسه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک ئاگادار له گۆڕانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌و ده‌مه‌ی وه‌فدی کوردی له‌به‌غدابوون، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت په‌یوه‌ندیکردووه به نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌و رای وه‌رگرتووه له‌سه‌ر کێشه‌کانی نێوان به‌غداو هه‌رێم. به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر هانی وه‌فده‌که‌ی له رێگای نێچیرڤان بارزانیه‌وه داوه که ڕێکبکه‌ون له‌گه‌ڵ به‌غدا.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که نه‌وشیروان مسته‌فا پێوایه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیش بێت، پێویسته کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وێت.
سه‌باره‌ت به‌و رایه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا که بۆ جه‌خت له‌سه‌ر رێککه‌وتن ده‌کاته‌وه، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که ئه‌وا رایه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له بارودۆخی ئابوری هه‌رێمی کوردستان و باری خراپی ژیان و گوزه‌رانی هاولآتیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و ئه‌و پێوایه چیتر مانه‌وه‌ی بارودۆخی خه‌ڵک به‌م شێوه‌یه زه‌حمه‌ته و "ته‌حه‌مول" ناکرێت.
دوێنێ وه‌فدی کوردی به سه‌رۆکایه‌تی نێجرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێککه‌وتن که له یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2015 پشکی هه‌رێم له 17% وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌و جێگیربکرێت، هه‌روه‌ها له‌ساڵی ئاینده‌دا بڕی یه‌ک ملیار دۆلار بدرێت به پێشمه‌رگه.
به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم رۆژانه بڕی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ( 300 هه‌زاری که‌رکوک و 250 هه‌زاری نه‌وتی هه‌رێم)، بنێرێت بۆ تورکیا تا له رێگای کۆمپانیای سۆمه‌وه بفرۆشرێت.
له ئێستاشدا هه‌ردوو لا رێککه‌وتن که تاکۆتایی ئه‌مساڵ هه‌رێم رۆژانه بڕی 150 هه‌زار به‌رمیل بنێرێت، حکومه‌تی به‌غداش 500 ملیۆن دۆلاری که بنێرێت.