پۆلیسی سلێمانی 11 تۆمه‌تباری دەستگیركرد
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی (11) تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند، كه دزی جۆراوجۆریان له‌ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌نجامدابوو.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا، كه له‌بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی، (15) ماتۆڕسكیل ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، كه تابلۆیان نییه‌و بێسه‌ره‌تان.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا زیاتر له (10) پارچه چه‌كی بێمۆڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، سه‌رجه‌میشیان ته‌قه‌یان پێكراوه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، به‌هۆی دزی ماڵان، ماتۆرسكیل‌و ئۆتۆمبێل‌و گرفانبڕینه‌وه، (11) تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
PM:03:34:03/12/2014