سه‌رۆکی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی کوردستان ئاری هه‌رسین ده‌ڵێت" رێگانه‌دان به ناردنی دوو براو تاقانه بۆ به‌ره‌کانی جه‌نگ، پێوستی به‌یاساو بڕیاری نوێ نییه، چونکه پێستر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڕیاری له‌و چه‌شنه‌ی هه‌یه".
چه‌ند رۆژێکه له‌نێو په‌رله‌مانتاران باسی ئه‌وه ده‌کرێت که پرۆژه یاسایه‌ک گه‌لآڵه بکرێت بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ناردنی دوو براو تاقنه بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ، ئاری هه‌رسین سه‌رۆکی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه به سپی میدیای راگه‌یاند " له‌ماوه‌ی پێشوودا لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له په‌رله‌مانی کوردستان له‌هه‌وڵێکی جدیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بوو بۆ ئه‌وه‌ی ناردنی تاقانه و چه‌ند برایه‌ک بۆ به‌ره‌کانی جه‌نگ قه‌ده‌غه بکرێت و، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له 16 ی تشرینی ده‌ووه‌م له بڕیارێکدا ئه‌م فه‌رمانه‌ی ده‌رکردو که‌وته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه".
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که پێشکه‌شکردنی پرۆژه یاسایه‌ک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زیاده‌یه‌و ده‌ڵێت " له‌بری ئه‌وه با به‌دواداچوون بکه‌ین و بزانین ئایا فه‌رمانده‌کان ئه‌م بریاره‌ی وه‌زاره‌تیان جێبه‌جێکردووه".
له مانگی حوزه‌یرانه‌وه که چه‌کدارانی داعش کۆنترۆڵی ناوچه سونییه‌کانیان کرد و به‌درێژایی 1100 کم له‌گه‌ڵ کوردا که‌وتنه جه‌نگه‌وه، چه‌ند جارێک له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕی دووباره‌بوه‌وه که پێشمه‌رگه‌و که‌سانی تاقانه له‌شه‌ره‌کاندا شه‌هیدبوون، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای ئه‌م فه‌رمانه‌ده‌ییانه‌وه ئه‌و دیارده‌یه قه‌ده‌غه بکه‌ن.
کۆپییه‌کی بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه