ئێزیدییەك خوازیاری كڕینی ژنه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییە
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
بازرگانێكی ئێزیدی پێشنیاری كڕینی سه‌جا دلێمی، ژنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و كوڕه‌كه‌ی كردوه كە سەرەتای ئەم هەفتە لە سنوری سوریا – لوبنان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی لوبنانەوە دەستگیركران.
سایتی (لیبانون دیبایت)، باسی له‌وه‌كردوه، كه ئه‌و بازرگانه ئێزیدیه بیرۆكه‌كه‌ی خستوه‌ته به‌رده‌م كه‌سایه‌تیه‌كی لوبنانی و پێیوتوه "بڕه پاره‌كه هه‌رچه‌ند بێت ده‌یدات".
مه‌به‌ستی ئه‌و بازرگانه ئه‌وه‌یه كه ژنه‌كه‌ی به‌غدادی و كوڕه‌كه‌ی بگۆڕێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچ و ژنه ئێزیدیانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران‌و وه‌ك كۆیله له سوریا‌و عێراق فرۆشران.
AM:09:51:04/12/2014