ئەمەریكا: داعش له لیبیا راهێنان به چه‌کداره‌کانی ده‌کات
جه‌نڕاڵێکی ئەمەریكی ئاشکرایده‌کات که داعش له ئێستادا له لیبیا سه‌بازگه‌ی راهێنانی کردۆته‌وه‌و راهێنان به 200 چه‌کداری خۆی ده‌کات له‌و وڵاته.
جه‌نراڵ دیڤد رۆدریگێز، به‌رپرسی سه‌رکردایه‌تی سه‌ربازی ئەمەریكی له ئه‌فریقا له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد که چه‌کدارانی داعش له لیبیا سه‌ربازگه‌یه‌یکی راهێنانیان کردۆته‌وه‌و تێیدا راهێنان به 200 چه‌کداری خۆیان ده‌که‌ن‌و ئەمەریكاش به وردی چاودێریان ده‌کات.
ئه‌و به‌رپرسه ئەمەریكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا جموجوڵه‌کانی داعش له ئەمەریكا جێگه‌ی مه‌ترسی نین‌و زۆر لاوازن.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدا دێت که ئه‌مرۆ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی که به‌سه‌رپه‌رشتی ئەمەریكا دژی داعش راگه‌یه‌ندراوه کۆبونه‌وه‌و چه‌ند بریارێکی نوێان سه‌باره‌ت به رووبه‌روبونه‌وه‌ی داعش راگه‌یاند .
AM:11:44:04/12/2014