له کۆبانی شه‌ڕڤانان‌و پێشمه‌رگه توانیان دوو گه‌ڕه‌کی دیکه به‌ته‌واوی له چه‌کدارانی دعش پاکبه‌که‌نه‌وه‌و 21 چه‌کداری داعش بکوژن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زایاریانه‌ی ده‌ست سپی میدیا که‌وتوه شه‌وی رابردوو شه‌ڕڤانان‌و پێشمه‌رگه له رۆژهه‌لات و باشوری کۆبانێ له گه‌ره‌کی 48 و ناوچه‌ی نزیک له بینای چاند و هونه‌ر،که هه‌ردوکیان ده‌که‌ونه باشوری رۆژهه‌لاتی کۆبانێ چه‌ند شه‌رو پێکدادانێک له نێوان داعش‌و هێزه کوردیه‌کاندا رویداوه‌و تێیدا 10 چه‌کداری داعش کوژراون.
له رۆژهه‌لاتیش له نزیک هێلی سنوری نێوان کۆبانێ پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانان توانیان دوو گه‌ره‌ک به ته‌واوی پاکبکه‌نه‌وه‌و تێیدا 11 چه‌کداری داعش کوژراون‌و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانیش به‌به‌رده‌وام بوردومانی چه‌کدارانی داعشیان کردوه.