ئافره‌تێکی فێمن له‌ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن دادگاوه سزای 1200 یورۆ درا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له کاتی قه‌داس له‌جه‌ژنی سه‌ری ساڵی 2013 دا سنگی رووتکرده‌وه.
دادگای ئه‌ڵمانیا رۆژی 3 کانونی یه‌که‌م ئه‌و حوکمه‌ی ده‌رکرد دژی جوزڤین ویتی 21 ساڵ که خوێندکاره له هامبۆرگ به تاوانی ئه‌وه‌ی " که‌شی گشتی مه‌راسیمی ئاینی تێکداوه".
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی رێکخراوی فێمن بڵاویکردۆته‌وه له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێشانی ده‌دات که پاسه‌وانه‌کان زۆر به‌توندی کچه‌که له که‌نیسه‌که ده‌رده‌که‌ن.
فێمێنه‌کان ئه‌و چالاکییه‌یان وه‌ک هه‌ڵوێستێک نیشان داوه دژی پاپای ڤاتیکان که دژی له‌باربردنی منداڵه.