ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ئاشکرا ده‌کات و عێراق یه‌کێکه له 10 وڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی جیهان.
راپۆرته‌که هه‌ریه‌ک له ( سۆماڵ، کۆریای باکور، سودان، ئەفغانستان، سودانی باشور، عیراق، تورکمانستان، ئۆزبەکستان، لیبیا، ئەریتیریا)، ده گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهانن.
سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ش که که‌مترین گه‌نده‌ڵیان تیایه: دانیمارک، نیوزیلاند، فینلەندا، سوید، نەرویج، سویسرا، سەنگافورە، هۆڵەندا، لۆکسمبۆرگ، کەنەدایه.
له راپۆرته‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه هیچ وڵاتێک سفری تۆمارنەکردووە كه ئەوپەڕی نمره‌ی گەندەڵییە، هیچ وڵاتێکیش 100 ی تۆمارنەکردووە که کەمترین نمره‌ی گەندەڵییه.