بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌سه‌ر پرسی پارێزگاری سلێمانی و پۆسته‌کانی تری پارێزگاکه به‌ره‌و رێککه‌وتنی کۆتایی ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه که بخرێته سه‌ر کاغه‌ز.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند گفتوگۆکانی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا پێشکه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه دیوه‌و ته‌نها چه‌ند خاڵێکی ماوه‌و پاشان ده‌نوسرێته‌وه وه‌ک رێککه‌وتنێک داده‌ڕێژرێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سپی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا به‌م نه‌فه‌سه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بن له گفتوگۆکان، ئه‌وا تا رۆژی 5 شه‌ممه ده‌گه‌نه رێککه‌وتن، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی پاریزگاری سلێمانی و جێگره‌کانی و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و جێگره‌کانی، ئیداره‌ی راپه‌ڕین و جێگره‌که‌ی، ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگره‌که‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان.
له‌هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌رباری ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی له‌گفتوگۆکاندا به‌دیهاتبوو، به‌ڵام چه‌ندین خاڵی وه‌ک میکانیزمی رێککه‌وتنه‌که‌و موساده‌قه‌کردنی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی ئاسایش و پۆلیس و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و سه‌رۆکی شاره‌وانی سلێمانی مابوونه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی له ئێستادا، ته‌نها پرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌کان و سه‌رۆکی شاره‌وانی سلێمانی ماونه‌ته‌وه که هه‌ردوولا داوای ده‌که‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی پارێزگاری سلێمانی ده‌درێت به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌درێت به‌گۆڕان و هاوکات قائیمقامی سلێمانیش بۆ گۆڕان ده‌بێت، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بۆ گۆڕان ده‌بێت، ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش به‌هه‌مان شێوه ده‌درێت به گۆڕان، به‌ڵام قائیمقامی رانیه ده‌درێت به یه‌کێتی، ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ده‌درێت به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌ڵام قائیمقامی که‌لار بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆران ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پۆسته‌کانی قائیمقامه‌کانی تری پارێزگای سلێمانیش به‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌ندا دابه‌شکراون.
له‌سه‌ر پرسی ئاسایشیش به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، له کۆبوونه‌وه‌کاندا یه‌کێتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که ئه‌و پۆستانه په‌یوه‌ندی به‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمه‌وه هه‌یه‌و گۆڕان داوای هه‌ر پۆستێک ده‌کات ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارتی و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ش قسه بکرێت، هه‌ر بۆیه ئاسایشی شار‌و به‌ڕێوه‌به‌رایتییه‌کان ده‌ستکاری ناکرێن، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانیش دابه‌ش کراوه به‌سه‌ر هه‌ردوولادا.
هه‌فته‌ی رابردوو یه‌کێتی و گۆڕان جیاوازییان هه‌بوو له‌سه‌ر پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و شاره‌وانییه‌کان و به‌تایبه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه‌کرد که ته‌ندروستی ده‌درێت به‌یه‌کێتی و په‌روه‌رده‌ش به گۆڕان.
له‌سه‌ر پرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌کانیش و شاره‌وانی سلێمانی، تا ئێستا یه‌کێکه له‌و پرسانه‌ی یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه‌و هه‌ردوولادا داوای پۆستی سه‌رۆکی شاره‌وانی سلێمانی ده‌که‌ن که پۆستێکی هه‌ستیاره.
له‌کۆی هه‌موو پۆسته‌کانی پارێزگای سلێمانی به‌هه‌ردوو ئیداره‌که‌و هه‌ڵبجه‌شه‌وه، له 20% دانراوه بۆ لایه‌نه‌کانی تر، پارتی و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ.
له‌سه‌ر میکانیزمی رێکه‌وتنه‌که جاران جیاوازی هه‌بوو له‌نێوانیاندا، گۆڕان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که له‌په‌رله‌مان ته‌سدیق بکرێت، پارتیش پێی له‌سه‌ر ته‌سدیقکردنی دادگا دادگرت، ئێستا هه‌ردوولا رێککه‌وتوون که شێوازێکی یاسایی بۆ بدۆزرێته‌وه.
ده‌رباره‌ی کۆی ئه‌م گۆڕانکاریانه له پاکێجێکدا بێت و پێکه‌وه بکرێن، سپی زانیویه‌تی له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی پۆستی پارێزگار‌و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن، له‌ماوه‌ی که‌متر له‌مانگێکدا پۆسته‌کانی تری ئیداره‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان و قائیمقام و ..هتد، گۆڕانکارییان به‌پێی رێککه‌وتنه‌که پێ ده‌کرێت و هه‌ر یه‌که‌و پشکی خۆی وه‌رده‌گرێت.