وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لێدوانێكی قوباد تاڵه‌بانی رەتدەكاتەوە
قوباد تاڵه‌بانی
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لێدوانێكی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی رەتدەكاتەوە كه وتبوی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم یاساییه.
به‌پێی رونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ لێدوانێكی قوباد تاڵبانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به زمانی ئینگلیزی بڵاوكرده‌وه كه وتبوی، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان یاساییه و له رێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمدا، باسكراوه.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌لایه‌وه گرنگه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه بكاته‌وه كه هیچ رێككه‌وتنێكی زاره‌كی یان نوسراو نییه جگه له به‌یاننامه فه‌رمییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه تێیدا راگه‌ندراوه، نه‌وتی عێراق بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه، رێككه‌وتنه‌كه‌ش ته‌نیا باسی بابه‌تی بودجه و پرۆژه یاسای بودجه‌ی كردووه كه لێوه‌ی رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل له نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێی بۆرییه‌كانی كوردستانه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت و 250 هه‌زار به‌رمیلیش رۆژانه له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی كوردستانه‌وه له‌ڕێی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه هه‌نارده‌ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی چاوپێكه‌وتنه‌كان كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ دانانی میكانیزمی پێویست له‌پێناو چاره‌سه‌كردنی ته‌واوی كێشه‌كان تا زه‌مینه‌سازیی بۆ فه‌راهه‌مكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و پره‌نسیپه‌كانی هاوبه‌شی و دادپه‌روه‌ریی، بكرێت.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر نایاسایی بوونی هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژماره و چوارچێوه‌یه به نه‌وته‌وه كردووه‌ته‌وه و به‌پێویستی زانیوه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و روونكرده‌وه‌یه، بخاته‌ڕوو.
PM:10:52:06/12/2014