له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ که‌رکوک سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له وته‌یه‌کیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که که که‌رکوک شارێکی عێراقییه به‌مه‌ش کۆبوونه‌وه‌که تێكچوو.
ئه‌مرۆ 9 کانونی دووه‌م سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌لیم ئه‌لجبوری سه‌ردانی پا‌رێزگای که‌رکوک و ئه‌نجومه‌نی پا‌رێزگای کرد، له‌وته‌یه‌کیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که که‌رکوک شارێکی عێراقییه ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ناره‌زایی نوێنه‌رانی کورد‌و مشتومڕی له‌نێوان نوێنه‌رانی پێکهاته‌کاندا دروستبوو، دواتر سه‌رۆکی په‌رله‌مان کۆتایی به‌قسه‌کانی و کۆبوونه‌وه‌که هێنا.
محه‌مه‌د که‌مال نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا وتی" ئه‌گه‌ر که‌رکوک عێراقی بوایه ئه‌وا وه‌زعی وه‌ک موسڵ و تکریت ده‌بوو".( ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شارانه به‌ده‌ستی چه‌کدارانی داعشه‌وه ده‌بوو).
محه‌مه‌د که‌مال وتیشی " ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه به‌رگری له که‌رکوک نه‌کردایه، ئێستا له‌ده‌ست داعشدا بوو".
په‌رله‌مانتار ئه‌رشه‌د ساڵحی که‌هاورێی گه‌شته‌که‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان بوو وتی" که‌رکوک تورکمانییه، ئینجا عێراقییه".
ئه‌م قسه‌یه‌ی ساڵحی هێنده‌ی تر نوێنه‌رانی کوردی توره کرد‌و بووه به‌مشتومرێکی توند له‌نێوان نوێنه‌رانی پێکهاته‌کاندا .
سه‌رچاوه‌یه‌ک رایگه‌یاند دوای شکستی کۆبوونه‌وه‌که سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵێ دا که کێشکه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێکهاته‌کان کۆبۆته‌وه.