ئاسیاسێڵ خەڵاتی باشترین كەمپین وەردەگرێت

لە میانەی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی  CommsMEAبۆ ساڵی 2014 لە دوبەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ خەڵاتی باشترین کەمپینی تایبەت بە لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان بەدەست دەهـێنێت.

لەراگەیەنراوێكی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە، هاتووە: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کە پێشەنگە لە پیشکەشکردنی خزمەتگوزاری مۆبایل لە کوردستان وعێراق و خاوەنی زیاتر لە 12  ملیۆن بەشداربووە ، خەڵاتێکی گەورەی بواری مۆبایل دەباتەوە ئەویش بەهۆی ئەنجامدانی باشترین کەمپینی تایبەت بە لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان و کاری خێرخوازی بۆ ساڵی 2014. گۆڤاری CommsMEA ی تایبەت بە مۆبایل لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وباکوری ئەفریقا کە پێشەنگە لە کەرتی پەیوندییەکان وساڵانە مەراسیمی خەڵات بەخشین بۆ کۆمپانیا پێشەنگەکانی مۆبایل سازدەکات. مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکان ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی کانونی دووەمی 2014 لە ئوتێل سۆفیتیل لە دوبەی  سازکرا.
 
مەبەست لە خەڵاتەکانی CommsMEA بەرزراگرتن و ستایشکردنی کۆمپانیاکانی پەیوەندی پسپۆڕانی ئەو بوارەیە کە ئەدائێکی ناوازە وبەرهەمێکی نایابیان هەبوە لە کەرتە سەرەکیەکانی بازاڕ. لیژنەی دادوەران پێکهاتبوو لە کەسانی پسپۆڕی نێودەوڵەتی وهاوتا لۆکاڵییەکانیان لە هەمان بواردا.

لەم بارەیەوە، فاروق مەلا مستەفا ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ وتی: "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەم تەقدیرکردنە کە لە ڕێگەی بردنەوەی خەڵاتی ئەمساڵی تایبەت بە دەستپێشخەری لیپرسراوێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان و کاری خێرخوازی گوزارشتی لێکرا،کە ئاسیاسێڵ یەکەم دەرچوو  لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وئەفریقا"

دوای ئەو نائارامییەی کە لەم دواییانەداعێراق بەخۆیەوە بینی، ئاسیاسێڵ چەندین دەستپێشخەری راگەیاند کە تایبەتە بە لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان بۆ بەهاناوە چونی ئاوارە وپەنابەران ویارمەتیدانیان بۆ پەیوەندی کردن بەیەکترەوە لە بەشە جیاجیاکانی وڵات، ئەمەش لە رێگەی:

•    دابەشکردنی10  سیم کارت بێبەرامبەر کە خزمەتگوزاری ئاگادارکردنەوەی بێبەرامبەری تێدایە.
•    تەرخانکردنی 190 هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ پشتگیریکردنی مناڵان و خێزانەکانی ناو کەمپەکان.
•    تەرخانکردنی بنکەیەکی پەیوەندیکردن (Call Center) بۆ پشتگیریکردنی ئاوارەو پەنابەران لە رێگەی ژمارەیەکی تایبەت بە خۆیانەوە.
•    دابینکردنی جلوبەرگ وپێڵاو بۆ مناڵانی پەنابەری کەمپەکان.
•    دابینکردنی خۆراکە بنەڕەتیەکان وتەباخ بۆ خێزانەکانی نێو کەمپەکان.
•    دابینکردنی مۆبایل وسیم کارت بۆ نوێنەرانی کەمپی ئاوارەکان کە هەر یەکێکیان 1000 دەقیقەی بێبەرامبەر پەیوەندی تێدایە.
فاروق مەلا مستەفا ئەوەشی راگەیاند: "حەزدەکەم ئەم هەلە بقۆزمەوە بۆ دەربڕینی سوپاس وپێزانینی خۆم بۆ تیمی ئاسیاسێڵ بۆ ئەم دەستکەوتە مەزنە، چونکە ئەم دەستکەوتە هانماندەدات بۆ زیاتر وزیاتر پابەندبون بە پەیامە بەرزەکەمانەوە لە پشتگیریکردنی کۆمەڵگە لە رێگەی بەردەوام بوون  وبەرنامەگەلی تایبەت بە لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان و کاری خێرخوازی."

ئاسیاسێڵ بە یەکێك لە دامەزراوە پێشەنگەکان دادەنرێت لە بواری جێبەجێکردنی بەرنامەگەلی تایبەت بە لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان و کاری خێرخوازی لە کوردستان و عێراق. وبەرنامەکانی ئاسیاسێڵی تایبەت بە لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان خزمەتگوزاری گەورەی پێشکەش بە تاکەکەس وکۆمەڵگە کردوە لە چەندین بوار لەوانە ژینگە، گەنجان، فێرکردن، کاروباری ژنان، وەرزش، تەندروستی و خاوەن پێداویستسسە تایبەتەکان و فریاگوزاری مرۆیی.

-    تەواو -



PM:09:29:09/12/2014