هەولێر.. پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی كوردی رۆژهەڵات كرا
ژمارەیەک لەبەندکراوانی سیاسی کوردی رۆژهەڵات
ئەمرۆ لەرۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤو، بۆ نیشاندانی پشتیوانی لەبەندكراوانی سیاسی كورد لە زیندانەكانی ئێران كە مانیان لە خواردن گرتوە، لهبهردهم ههرسێ سهرۆكایهتیهكهی ههرێم گردبونهوەی ناڕەزایی ئەنجامدرا.
لەمبارەیەوە عەلی مەحمود، هەڵسوڕاوی مەدەنی بە سپی میدیای راگەیاند: ئەمساڵ لە رۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤ لە خۆپیشاندانێك كەلەبەردەم هەرسێ سەرۆكایەتی، هەرێم، پەرلەمانی كوردستانو سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رێكخرا، پشتیوانی خۆمان بۆ ژمارەیەك زیندانی سیاسی كوردی رۆژهەڵات رایگەیاند كە ماوەی سێ هەفتەیە لە زیندانەكانی ئێران مانیان لە خواردن گرتووە.
لەخۆپیشاندانەكەی ئەمرۆدا داوا لە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كرا پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو بكەن هەڵوێستی خۆیان لەمبارەوە نیشان بدەن.
PM:02:17:10/12/2014