"گۆڕان و یەکێتی لەسەر بەڕێوەبەرەکانی هەموو سنوری پارێزگای سلێمانی رێککەوتوون"

بەڕێوەبەری هەموو وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم لەسەر ئاستی پارێزگار سلێمانی لەسەر بنەمای توانایی و لێهاتوویی و بەسیڤی دەبێت، نەک لەسەر بنەمای حیزبی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند بەپێی رێککەوتنەکەی رۆژی ٩ کانونی یەکەمی نێوان گۆڕان و یەکێتی دابەشکردنی پۆستەکان، تەنها بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەگرێتەوەو ئەو دابەشکردنە حیزبییە ناگاتە پۆستی بەڕێوەبەرایەتییەکان.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان جێدەهێڵرێت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری لەسەر بدات، بڕیاردان لەسەر گۆڕینی بەڕێوەبەرێکیش پەیوەندی بەتواناو لێهاتوویەوە دەبێت، هەر بەڕێوەبەرێک تێبینی لەسەر تواناو لێهاتووی و سەرپێچی یاسایی هەبێت، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیار لەسەر گۆڕینی دەدات ئەویش لەرێگای سیڤی و کێبەركێوە دەبێت.  



PM:08:38:10/12/2014