قوباد تاڵه‌بانی: کابینه‌که‌مان به‌دبه‌ختە
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند که کابینه‌ی هه‌شت به‌دبه‌خت بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو قه‌یران راسته‌وخۆ رویتێکرد.
قوباد تاڵه‌بانی له‌میانه‌ی کۆڕێکیدا له ئه‌مەریکا رایگه‌یاند که کابینه‌ی هه‌شته‌می حکومه‌ت که خۆی تێیدا جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ته به‌دبه‌خت بوو چونکه دوو قه‌یران روویتێکرد که ئه‌ویش قه‌یرانی دارایی‌و هاتنی داعش بوو.
قوباد راشیگه‌یاند "بەپشتیوانی ھاوڵاتیان و ھێزی پێشمەرگە توانیومانە رووبەرووی قەیرانەکان ببینەوە."
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت وتیشی "هه‌رێمی کوردستان رووبه‌رووی جه‌نگێکی نه‌خوازراو بوویه‌وه که به‌خواستی خۆی نه‌بوو".
PM:01:22:11/12/2014