قەزافی زیاتر لە 2 هەزار ملیار دۆلاری شاردبووەوە

‌موعەمەر قەزافی
رۆژنامەیەكی ئەفەریقی بڵاویكردەوە كە زیاتر لە 200 ملیار دۆلار‌و سەدان تۆن زێڕ‌و 6 ملیۆن قیرات ئەڵماس جۆرەكانی زێڕ‌وزیو لەلایەن موعەمەر قەزافی بۆ ئەفریقای باشور گواستراوەتەوە كە هەمووی بە 2 هەزار ملیار دۆلار بەراورد دەكرێت.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئیندیندێت ئۆنلاینی ئەفریقای باشور، موعەمەر قەزافی دیكتاتۆری پێشووی لیبیا ئەو سامانە گەورەیەی لەلیبیاوە بۆ ئەفریقای باشور گواستبووەوە‌و لە 7 عەمبار‌و حەشارگەی نهێنیدا شاردبوویەوە.

ئەو بڕە سامانە لەكۆتاییەكانی دەسەڵاتی موعەمەر قەزافی لە رێگەی فرۆكەوە بە 62 جار بەرەو ئەفریقای باشور گواستراوەتەوە.

بەپێی رۆژنامەكە دەسەڵاتی ئێستای لیبا داوای لە سەرۆك كۆماری ئەفریقای باشور كردوە كە لەزووترین كاتدا ئەو سامانە بۆ لیبیا بگەڕێنەوە بە پێچەوانەوە لە دادگای نێودەوڵەتی سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكەن.



PM:01:46:11/12/2014