ئێران: ئەگەر بەسیج نەبوایە داعش ئێستا لەبەغدا بوو

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت بە بێ ئامادەبوونی هێزەكانی بەسیجی ئێران، چەكدارانی داعش تا بەغدا پێشڕەوییان دەكرد.

محەمەد حەسن ئەبوترابی فەرد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت: ئەگەر هێزەكانی بەسیجی ئێران‌و فەرماندە هۆشیارەكان بە زانایی‌و تەقوا‌و ئەزمونی بەسیج نەبووایە ئەمرۆكە داعش لە بەغدا بوو.

لەسەرەتای هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر عێراق، چەندین هەواڵی جۆراوجۆر لەسەر بەشداری سەربازیی ئێران لە عێراق بڵاوكراوەتەوە. بەپێی راپۆرتێكی بی بی سی، راوێژكارانی سەربازیی ئێران لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراق‌و ملیشیا شیعەكان‌و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بینراو، بەڵام سەرەڕای ئەوەش چەندین راپۆرت لەسەر بەشداری سەربازیی هێزەكانی ئێران بڵاوكراوەتەوە.



PM:04:41:11/12/2014