له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ک کادیری ئه‌وروپای یه‌کێتی که به ئه‌نجومه‌نی گوشار بۆ رێکخستنه‌وه‌ی یه‌کێتی ناسراون له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا پشتگیری له پرۆژه‌که‌ی هه‌ردوو جێگر ده‌که‌ن که به‌ناوی پرۆژه‌ی بوژانه‌وه‌و جاره‌سه‌رکردنی یه‌کێتی ناوزه‌د ده‌کرێت.
به‌یاننامه‌که که کۆپییه‌کی بۆ سپی نێرداروه تیایدا هاتووه" کێشه‌و گرفته‌کانی ناو هه‌ناوی (ی.ن.ک) له قوڵبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان، ڕۆژ دوای ڕۆژ گروپی ده‌ست ڕۆیشتوی ناو (مه‌کته‌بی سیاسی)؛ بێ په‌روا له مێژووی قوربانی‌و سه‌روه‌ریه‌کان به‌رده‌وامه له کارکردن به ئاڕاسته‌یه‌ک که یه‌کێتی به‌ره‌و پوکانه‌وه‌ی زیاتر‌و هه‌ڵدێری ترسناک ده‌بات".
ئه‌نجومه‌نی گوشار بۆ رێکخستنه‌وه‌ی یه‌کێتی له‌تاراوگه وه‌ک خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن "هه‌وڵێکه بۆ چاکسازی و ڕێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی (ی.ن.ک) له لایه‌ن( 38 کادری پێشکه‌وتو و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و چالاکوانی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان) له ئه‌وروپا له به‌رواری (05.03.2014) پێکهێنراوه، به‌پێی قسه‌ی خۆیان " ژماره‌یان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا له هه‌ڵکشانی به‌رده‌وامدایه".
ده‌قی به‌یاننامه‌که..
به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی گوشار له تاراوگه بۆ چاکسازی و ڕێکخستنه‌وه‌ی (ی.ن.ک)
پشتیوانی پرۆژه‌ی هه‌ڤاڵان؛ جێگری سکرتێری گشتی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی (ی.ن.ک)
کێشه‌و گرفته‌کانی ناو هه‌ناوی (ی.ن.ک) له قوڵبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان، ڕۆژ دوای ڕۆژ گروپی ده‌ست ڕۆیشتوی ناو (مه‌کته‌بی سیاسی)؛ بێ په‌روا له مێژووی قوربانی‌و سه‌روه‌ریه‌کان به‌رده‌وامه له کارکردن به ئاڕاسته‌یه‌ک که یه‌کێتی به‌ره‌و پوکانه‌وه‌ی زیاتر‌و هه‌ڵدێری ترسناک ده‌بات،ئه‌م دۆخه له لایه‌ن دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی ئاینده‌ی حیزب لەوە زیاتر قبوڵ ناکرێت .
بۆیه ئێمه وه‌ک (ئه‌نجومه‌نی گوشار له تاراوگه) وەک چۆن له‌سه‌ره‌تاوه به‌شێک بووین له پرۆژه‌و هه‌وڵه‌کان لەپێناو چاکسازی‌و ڕێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵ‌و بەگژداچونەوەی دەستەگەری‌و پاوانخوازی،لەئێستاشدا ته‌واوی پشتیوانی خۆمان بۆ دوا پرۆژه‌ی بەڕێزان جێگرانی سکرتێری گشتی و مه‌کته‌بی سیاسی‌و سه‌رکردایه‌تی ڕاده‌گه‌یه‌نین که له پێناوی گێڕانه‌وه‌ی شکۆو سه‌نگ و پێگه‌ی شیاوی یه‌کێتی له گۆڕه‌پانی سیاسی و دیبلۆماسی لە کوردستان‌و ناوچەکە‌و جیهان ڕایان گه‌یاندوه.
لێره‌وه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م کادران، بنەماڵەو کەس‌و کاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگەدێرینەکان‌و دڵسۆزانی یه‌کێتی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌ین که پشتیوانی‌و کۆمه‌کی دڵسۆزانه‌ی خۆیان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه بخه‌نه کار تا له ژێر ڕۆشنایی ( سیاسه‌تی چه‌پکه گوڵه‌که )ی مامی ڕێبه‌ر و سه‌روه‌رمان (مام جه‌لال) ناوماڵی یەکێتی و بڕیاری سیاسی به جۆڕێک ڕێکبخه‌ینه‌وه که له ئاستی پێگه‌و کاروانی قوربانی‌و سه‌روه‌رییه‌کاندا بێت‌و زامنی بەدیهێنەری ئاوات‌و ئامانجی گەلەکەمان بێت.