فرۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه زۆر به‌توندی بۆردومانی بنکه‌کان و شوێنی گردبوونه‌وه‌ی داعش له سێ گوندی باشووری زومار ده‌که‌ن.
به‌رپرسی ئاسایش زومار ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم به سپی میدیای راگه‌یاند " کاتژمێر 11 ی ئه‌مشه‌و 12 کانونی یه‌که‌م فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هێزی پێشمه‌رگه‌ش به چه‌کی قورس بۆردومانی هه‌ر سێ گوندی ( ته‌ل خزر، ته‌ل حرک، حگنه ) ده‌که‌ن و تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه تۆپبارانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ زیانه‌کانی داعش کرد‌و وتی " تا ئێستا ئه‌وه‌ی به‌م شه‌وه بۆمان ده‌رکه‌وتووه چوار ئۆتۆمبیلی داعش سوتێنراون".
ئه‌و سێ گونده نزیه‌که‌ی 10 کم دوورن له شاری زوماره‌وه‌و ده‌که‌ونه باشوری شاره‌که‌وه‌و گونده‌کان چۆڵن و بوونه‌ته مۆڵگه‌ی گردبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش.