وێنە.. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: گروپێكی تیرۆریستی سەر بە داعش دەستگیركران

ئەنجووەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە  کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، گروپێکی نۆ کەسی دەستگیرکراوە، کە دەستیان لە تەقینەوەکەی بەردەم پارێزگای هەولێر و چەند تەقینەوەیەکی شاری کەرکوکدا هەبووە.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، ئەو نۆ کەسە بە نیازبوون بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و بارەگایەکی گەورەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر، بتەقێننەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو نۆ کەسە دەستگیرکراوە، لە کورد و عەرەب پێکهاتوون.






















PM:01:26:13/12/2014