له‌ چیای شەنگال داعش هێرش دەكاتە سەر پێشمەرگە

له‌ باشووری چیای شەنگال، چه‌كدارانی داعش به‌ هێزێكی زۆره‌وه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان داوه‌ و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ش به‌وپه‌ڕی وره‌ به‌رزییه‌وه‌ به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌یان داونه‌ته‌وه‌ و زیانی زۆریان پێگه‌یاندوون و شه‌ڕه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.

لەمبارەیەوە سەعید شەنگالی بەرپرسی لقی پارتی لە شەنگال بە باسنیوزی راگەیاندوە: سەرلەبەیانیی ئەمرۆ و تائێستاش داعش بەردەوامە لە هێرش کردنە سەر چیای شنگال و دەیانەوێت مەزارگەی شێخ حەسەن بگرن کە نزیکە لە بناری چیا.”

وتیشی: "دوو هەمەری سەربازی و چەند چەکدارێکیان لە هێرشەکاندا بینراوە و ئێستاش شەڕلەنێوان ئێمەو ئەوان بەردەوامە”.



PM:01:36:13/12/2014