"له‌سه‌ر سكاڵای جەعفەر ئیمینكی رۆژنامه‌نووسێك ماوه‌ی سێ رۆژه له زینداندایە"
لەسەر بڵاوكردنەوەی بابەتێك لە گۆڤاری "بزاڤ"و لەسەر داوای جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رۆژنامەنوس دلێر عەبدوڵا محەمەد، جێگری سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ ماوەی سێ رۆژە بەند كراوە.
لەمبارەیەوە ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان له لێدوانێكی بۆ خه‌ندان وتی: "له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك ده‌رباره‌ی رووداوێك كه له ژماره پێنجی گۆڤاری بزاڤ له مانگی ئایاری 2014 بڵاوبووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی (جه‌عفه‌ر ئیمینكی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ماوه‌ی سێ رۆژه (دلێر عه‌بدوڵا محه‌مه‌د) سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (بزاڤ) له زینداندایه.
وتیشی: "به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بكه‌نه‌وه دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه، به‌نوسراوێك كه له‌لایه‌ن پۆلیسی خانه‌قای هه‌ولێر ره‌وانه‌ی پۆلیسی سلێمانی كراوه بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ئه‌و گۆڤاره".
ره‌حمان غه‌ریب، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری بزاڤ بۆ سكاڵایه‌كی تر سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری كردووه، به‌ڵام له بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری پێیانوتووه كه ئه‌م سكاڵایه‌ت له‌سه‌ر تۆمار كراوه".
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه به‌پێی مادده‌ی 9 له یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام ئه‌و مادده‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستگیركردنی تێدا نییه.
PM:03:19:13/12/2014