ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هێرۆ ئیراهیم و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری و دلێری سه‌ید مه‌جید سه‌ردانی مه‌کۆی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا کۆده‌بنه‌وه.
دوای کۆبوونه‌وه‌که هه‌ریه‌ک له نه‌وشیروان مسته‌فاو مه‌لا به‌ختیار لێدوانیان بۆ میدیاکانی یه‌کێتی و گۆڕان دا که هه‌ر ئه‌و میدیانه بانگهێشتکرابوون بۆ رووپێوکردنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که وتی " دانیشتنه‌كه‌مان ئاسایی بوو، ئیمزاكردنی رێكه‌وتن له نێوان هه‌ردولاماندا، ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی كردوه‌ته‌وه بۆ هاوكاری دوقۆڵی، له‌مه‌ولا له بواری جیاجیا".
وتیشی :تائێستا زۆر به‌ده‌گمه‌ن هاتوچۆی یه‌كترمان كردوه، ئیتر ده‌رگای ئه‌وه كراوه‌ته‌وه به‌رده‌وام هاتوچۆی یه‌كتری بكه‌ین و ئه‌وگرژیه‌ی كه به‌تایبه‌تی له‌ناو بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریدا هه‌یه بیڕه‌وێنینه‌وه".
وه‌فده‌که‌ی یه‌کێتی که به‌بێ هه‌ردوو جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی، سه‌ردانی رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان کردبوو، مه‌لا به‌ختیار له‌دوای قسه‌کانی نه‌وشیروانی وتی" ته‌ئیدی هه‌مو قسه‌كانی كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌م و قسه‌ی ترم نیه".
سه‌باره‌ت به پرسیاری رۆژنامه‌نوسانی گۆڕان و یه‌کێتی له‌سه‌ر نیگه‌رانی لایه‌نه ئیسلامییه‌کان له‌مه‌ڕ رێککه‌وتنی یه‌کێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پرسی پارێزگار مه‌لا به‌ختیار وتی"ئه‌وه‌ی ئێمه بیستومانه هه‌مو لایه‌نه‌كان به‌م رێكه‌وتنه‌یان پێ خۆش بوه، له دوا كۆبونه‌وه‌شماندا له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی زۆر پشتیوانیان كرد و هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی ئیسلامیش په‌یوه‌ندیان پێوه كردوین و پشتیوانیان كردوه، بێگومان ئێمه‌ش رێزێكی زۆریان ده‌گرین و ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ر شانمان بێت جێبه‌جێی بكه‌ین و درێغی ناكه‌ین".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه یه‌كێتی و گۆڕان بچوكترین غه‌در له هیچ لایه‌ك ناكه‌ن و وتی "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئێمه و گۆڕان نه‌رمی زیاتر بنوێنین ده‌ینوێنین".