ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌تیف شێخ عومه‌ر رایگه‌یاند" سه‌ردانی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی وه‌فدی یه‌کێتی بۆ لای رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ پێزانینی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌و بۆ لای مام جه‌لال".
له‌تیفی شێخ عومه‌ر له لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا رایگه‌یاند" سه‌ردانی به‌رێزانی مەکته‌بی سیاسی یه‌کێتی بۆ لای رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێزانینه ( رد زیاره) یه بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌ڕێزیان و وه‌فدێکی گۆڕان مانگی رابردوو کردیان بۆ لای جه‌نابی مام جه‌لال".
ناوبراو له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی "هاوکات پێ‌زانین بوو به‌رامبه‌ر شوێنی رێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و گۆران له‌سه‌ر پرسی پارێزگاری سلێمانی که 10 تشرینی دووه‌م له‌بینایی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له سلێمانی ئیمزا کرا".
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌کێتی له‌تیف شێخ عومه‌ر وتیشی "له‌کاتی ئیمزاکردنی رێککه‌وتنه‌که‌دا به وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانمان راگه‌یاندووه که به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، کاک مه‌لا به‌ختیار پێی راگه‌یاندووین که به به‌رێزتان بڵێین (ره‌دی زیاره‌یان ده‌که‌ینه‌وه)".