بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له جێگای د. ده‌رباز محه‌مه‌د که ئێستا وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانه، مه‌حمود ره‌زا ده‌کاته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند " محمود ره‌زا هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین له جێگای د. ده‌رباز محه‌مه‌د ده‌کرێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق".
لیستی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق خاوه‌نی 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانه که یه‌کێکیان جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقه و، یه‌ک وه‌زیری به‌رکه‌وتووه که وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانه.