سه‌ردانه‌که‌ی رۆژی 13 کانونی یه‌که‌می هێرۆ ئیبراهیم و مه‌لا به‌ختیار بۆ لای رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، زانیاری و شیکردنه‌وه‌ی زۆر بۆ ده‌کرێت، سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئاگادار رایگه‌یاند" نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح نییه".
ئه‌و سه‌ردانه، که سه‌ردانێکی زۆر داخراوی نێوانیان بوو که له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه ته‌نها نه‌وشیروان مسته‌فا و له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه هه‌ر یه‌ک له هێرۆ ئیبراهیم و مه‌لا به‌ختیار و دلێری سه‌ید مه‌جید به‌شداربوون، جگه له (ردی زیاره) ، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی میدیا داوا له نه‌وشیروان مسته‌فا کراوه که بێ لایه‌ن بێت له‌و کێشانه‌ی نێو یه‌کێتی که ئێستا به‌ده‌ست ململانێیه‌کی توندی نێوخۆیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و دڵنیایه‌ی داوه به وه‌فده‌که‌ی یه‌کێتی که ئه‌و لایه‌نگری باڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح ناکات له‌و ناکۆکیه تونده‌ی که ئێستا له‌گه‌ڵ باڵی هێرۆ ئیبراهیمدا هه‌یانه.
سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی نهێنییه‌کانی سه‌ردانه‌که، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئاماده‌بوونی کامێراکانی هه‌ر دوولا به تایبه‌تی کامێراکانی یه‌کێتی له رووپێوکردنی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به باڵی ئه‌و به‌ر بڵێن " نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت و به‌رهه‌م ساڵح دا نییه".
دوای قه‌یرانی دانانی سه‌رۆکی عێراق فواد مه‌عسوم له ته‌موزی 2014 دا که کێشه‌کانی نێوان به‌رهه‌م ساڵح و هێرۆ ئیبراهیمی توند کردبوه‌وه، هێرۆ ئیبراهیم جارێکی تر له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا کۆبوووه‌وه، ئه‌و زانیارییه رۆژنامه‌گه‌ریانه‌ی له‌و کاته‌دا بڵاوکرانه‌وه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌کرد که هێرۆ ئیبراهیم داوای بێ لایه‌نی له نه‌وشیرون مسته‌فا کردووه له‌و قه‌یرانه‌ی ئه‌و ده‌مه له‌ئارادا بوو، به‌تایبه‌تی له‌و کاته‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که به‌رهه‌م ساڵح ده‌چێت نێو گۆڕانه‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی پێیوایه له ململانێی ئه‌مجاره‌ی نێوان ئه‌و دوو باڵه‌ی یه‌کێتیدا که یه‌کلاییکه‌ره‌وه ده‌بێت، پێناچێت ئه‌مجاره نه‌وشیروان مسته‌فا بێ لایه‌ن بێت، سه‌ردانی دوێنیی هێرۆ ئیبراهیم بۆ مه‌کۆی سه‌ره‌کی گۆڕان سه‌ره‌تای ئه‌و وه‌رچه‌رخانه ده‌بێت، "به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا لێزانانه ده‌یکات".