هاككەرێكی فەیسبوك لە راپەڕین دەستگیركرا
گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ بەتۆمەتی هاككردنی فەیسبوك چەند هاوڵاتییەك لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی شاری راپەڕێن دەستگیركرا‌و ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.
لەوبارەیەوە رائید مسته‌فا وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین به تایبه‌ت به ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی راگه‌یاند: تۆمه‌تبار (ش.ع.م) ته‌مه‌نی 19 ساڵانه‌و پیشه‌ی خوێندكاره‌و دانیشتوی شاری رانیه, هه‌ستاوه به هاككردنی په‌ره‌ی فه‌یسبوكی چه‌ند هاووڵاتیه‌ك، دواتر له رێگه‌ی نامه ناردنه‌وه داوای پاره‌ی له‌و كه‌سانه كردووه، كه فه‌یسبووكه‌كانی هاك كردوون و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خێزانی لێكردوون.
وتیشی: دوای به‌دواداچوونی تیمه‌كانمان تونرا ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگیر بكرێت، له ئیستاشدا دۆسیه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دانیناوه به تاوانه‌كه‌یدا و كه زیاتر له 12 كه‌سی هاك كردووه و پاره‌ی له چه‌ند كه‌سێك وه‌رگرتووه.
راشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه له ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ره‌و به‌پێی مادده‌ی (2)ی خراپ به كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌كرێت.
PM:09:06:15/12/2014