ماڤی و سەرۆكی جەهەپە شەڕیانە

رووداو 

هونەرمەندی ناسراوی توركیا هولیا ئاڤشار، كە بە رەچەڵەك كوردە، كەمال كڵچدارئۆغڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری CHP ی دا بە دادگا.
كڵچدارئۆغڵو لە یەكێك لە لێدوانەكانیدا لە كاتی رەخنەگرتن لە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ناوی هولیا ئاڤشاری هێنا و بە گوتەی ئاڤشار، سوكایەتی پێكردووە.
لە بەرامبەردا هولیا ئاڤشار داوای قەرەبووكردنەوەی تۆماركرد لەسەر كڵچدارئۆغڵو بە بڕی 50 هەزار لیرەی توركی، كە دەكاتە نزیكەی 21 هەزار دۆلار.
سەرۆكی CHP لە وەڵامی ئەم هەنگاوەی ئاڤشاردا جارێكی دیكە هێرشی كردەوە سەر و گوتی "هولیا ئاڤشار كێیە؟ من دڵنیا نیم كە هونەرمەند بێت، ماستاوچی هونەرمەندی لێ دەرناچێت".

ئاڤشاریش لە رێگەی راوێژكارەكەیەوە راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و گوتی: "من هیچ گومانم لە چالاكییە هونەرییەكانم نییە لە 31 ساڵی رابردوودا، بەڵام دڵنیام كە كڵچدارئۆغڵو سەركردە نییە".



PM:02:50:17/12/2014