باوەڕدەكەن حەسەن سەر بە ئیخوان موسلمین بێت؟

دابەشكاری میوزیكی بەناوبانگی میسری حەسەن شافعی وەڵامی ئەو تۆمەتانە دەداتەوە كە باس لەوە دەكەن سەر بە كۆمەڵی ئیخوان موسلمینە.
حەسەن شافعی ئەندامی لیژنەی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ ڕونكردنەوە لەسەر هەواڵی ڕۆژنامەیەكی میسری دەدات كە باسی لەوە كردبوو سەر بە ئیخوان موسلمینە، هەر ئەمەش وایكردووە لە ئەڵقەی كۆتایی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ و لەكاتی گۆرانییەكەی هونەرمەند حسێن جەسمی كە بۆ میسری وتووە، سەما نەكات.
شافعی لە پەیجە تیابەتەكەی دەنوسێت "ناوی ئەو ڕۆژنامەیە ناڵێم بۆ ئەوەی ئامانجەكەی بەدی نەیەت و ناوبانگ بەدەست نەهێنێت بەهۆی هەواڵێكی منەوە، بەڕاستی ئەو هەواڵەی جێی بەزەی و پێكەنینە".
حەسن شافعی ئاماژە بەوە دەكات كە هیچ گرنگییەك بەو هەواڵە و ئەو كەسەش بدات كە بڵاوی كردۆتەوە، بۆیە ئەم وەڵامەش دایەوە بۆ ئەوەی خەڵك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە شێری بابەتێك نەكات كە نەزانێت چییە و ڕاستییەكی تێدا نەبێت.



PM:02:57:17/12/2014