گۆڕان كێ دادەنێت بۆ ئیدارەی راپەڕین؟

بەپێی رێكەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئیدارەی راپەڕین بەر گۆڕان دەكەوێت، ئەو بزوتنەوەیە چاوی لەسەر دوو كاندیدی خۆیەتی تا یەكێكیان بۆ ئەو پۆستە دابنێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بەسپی میدیای رایگەیاند كە هەریەك لە: قادر بەكر‌و محەمەد حاجی ئیبراهیم، هەڵسوڕاوانی گۆڕان كاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری ئیدارەی راپەڕین كە هەموو شارو شارۆچكەكانی رانیە‌و قەڵادزێ دەگرێتەوە.

قادر بەكر، پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بووە‌و كوڕی شەهیدە، هەرچی محەمەد ئیبراهیمە لەخولی پێشوودا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە.

رۆژی 10ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ، بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێكەوتنە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی‌و بەپێی ئەو رێكەوتنە ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەبەرەكەی لەیەكێتی دەبێت‌و ئیدارەی راپەڕینیش بەڕێوەبەرەكەی لە گۆڕان دەبێت.



PM:02:54:18/12/2014