شه‌ممه‌ موچەی دوو وه‌زاره‌ت دابەش دەكرێت

وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 583 ملیار دیناره‌كه‌ی عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و رۆژی شه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی 10ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

رێباز محه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌ی ئێن ئێن-ی راگه‌یاند: به‌غدا 583 ملیار دیناره‌كه‌ی ناردوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌.

وتیشی: "له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2014، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 ده‌ستێده‌كات و تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون مووچه‌ی مانگی 10 وه‌رده‌گرن".

سیامه‌ند ده‌رگه‌ڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی سۆران به‌سایتی‌ باس نیوزی‌ راگه‌یاند، كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و كاره‌با دابه‌ش ده‌كرێت.



PM:04:43:18/12/2014