ساڵێ نوێ عێراق پێشوازی لە ١٣٠٠ سەربازی ئەمریکی دەکات

ئەمەریکا لە مانگی کانوونی دووەمی سالێ ئایندەدا ١٣٠٠ سەربازی ئەمەریکی رەوانەی عێراق دەکات کە ژمارەیەکی بەرچاویان لە هەرێمی کوردستان دەبن.

وتەبێژی پەنتاگۆن جون کیری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن رایگەیاند" ئەو ١٣٠٠ سەربازە وەجبەی یەکەمن لەو ١٥٠٠ سەربازەی سەرۆکی ئەمەریکا بەلێنی دا کە دەینێرێت بۆ عێراق".

کیری ئەرکی ئەو ‌هێزانەی لە راهێنان و ڕێنومایی کردن و یارمەتیدانی هێزە عێراقییەکاندا لە شەڕی چەکدارانی داعشدا دیاریکرد.

ئەو هێزانە بەسەر چوار بنکەی سەربازی سووپای عێراق و پێشمەرگەدا دابەش دەبن. 



AM:09:39:20/12/2014