به‌رهه‌م ساڵح‌و
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له بینای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له هه‌ولێر کۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی
ئاگادار له‌مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند
رۆژی 17ی کانونی یه‌که‌م، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی سه‌ردانی
هه‌ولێری کرد‌و له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح کۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی ناوبراو سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌کێتیشی کرد.
سه‌رچاوه‌که‌ی
سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد که ئه‌م یه‌کتر بینینه "یه‌کتربینینێکی ئاسایی
بووه‌و هێرۆ ئیبراهیم سه‌ردانی رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی کردوه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
به‌دووقۆڵی بۆ ماوه‌یه‌ک کۆبونه‌ته‌وه".
به‌ر له دوورۆژ
له‌و واده‌یه له شاری سلێمانی له ماڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌ردووباڵی ناکۆکی نێو
یه‌کێتی (به‌رهه‌م- کۆسره‌ت‌و هێرۆ) کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا‌و له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا
که "به‌پۆزه‌تیڤ" وه‌سفکرا وا بڕیاره لیژنه‌یه‌ک له مه‌لا به‌ختیار‌و
حاکم قادر پێک بهێنرێت بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی پرۆژه‌یه‌ک تایبه‌ت به کێشه‌کانی یه‌کێتی
دواتر ئه‌و پرۆژه‌یه بخرێته به‌رده‌م کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی‌و پاشان له سه‌رکردایه‌تی
چه‌ند لیژنه‌یه‌ک دروست بکرێت بۆ جێبه‌جێکردنی خاڵ به‌خاڵی ئه‌و پرۆژه‌یه.