ئاسیاسێڵ بەفەرمی سپۆنسەری یانەی سلێمانی گرتە ئەستۆ

لە هەوڵێكدا بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی یانەكەئاسیاسێڵ بە ڕەسمی سپۆنسەری یانەی وەرزشی سلێمانی دەكات.

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ – كە یەكەم كۆمپانیای پەیوەندییەكانە لە عێراق، ویەكەم كۆمپانیای مۆبایل كە تۆڕەكەی سەرتاسەری عێراق دابپۆشێت- رایگەیاند كە سپۆنسەری یانەی وەرزشی سلێمانی دەكات، وەكو پشتگیرییەك بۆ ئەو یانەیە و هەوڵێكی جیدی بۆ بەرزكردنەوەی ئاست وئەدائیان.

بەو بۆنەیەوە، فاروق مستەفا رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ، بەناوی خۆیی وستافی كۆمپانیاكەوە گوزارشتی لە بەتوانایی ئەندامانی یانەكە كرد و وتی: "هیوای گەشەكردن وسەركەوتنی بەردەوام بۆ یانەكە دەخوازم بەتایبەت لە بەشداریكردنیدا لە چالاكییە وەرزشییەكان چ لەسەر ئاستی نیشتمانی وچ لەسەر ئاستی ناوچەكە، بەهیوای بەدەستهێنانی سەركەوتن وبەرزكردنەوەی ناوی شار و وڵاتەكەمان لە سەرجەم كۆڕبەندەكاندا."

هەروەها وتی: "ئێمە لە كۆمپانیای ئاسیاسێڵ باوەڕمان بە رۆڵی وەرزش هەیە لە گەشەپێدانی كۆمەڵگەكەمان، لەبەرئەوە سوورین لەسەر پشتگیریكردنی كەرتی وەرزش بە هەموو شێوەیەكی مومكین لە پێناو پێشخستنی ئەو كەرتە و گێڕانەوەی وێنەی وەرزش، بەتایبەت تۆپی پێ، بۆ سەردەمی پێشکەوتووی خۆی."

سەركەوت حەسەن، سەرۆكی یانەی وەرزشی سلێمانی وتی بەلای ئەوەوە ئەم جۆرە دەستپێخەرییە بنیاتنەرانە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە، وبەدیاریكراوی لەلایەن كۆمپانیایەكی زەبەلاحی وەكو ئاسیاسێڵ، هانی ئەندامانی یانەكە دەدات، چ یاریزانان وچ كارگێڕان و وورەیان بەرزدەكاتەوە و رایگەیاند " پاڵپشتیكردنی ئاسیاسێڵ بۆ یانەكەمان هاندەرێكی گەورەیە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی شاری سلێمانی بكەین لە رێگەی بەگەڕخستنی هەوڵی زیاتر وهاویشتنی هەنگاوی باشتر كە ئەمەش خۆی دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی سەركەوتنی زیاتر بۆ یانەكە".

ساڵی 2011 كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بوو بە سپۆنسەری رەسمیی هەڵبژاردەی عیراق بۆ تۆپی پێ و سەرجەم بەشەكانی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق كە جامی ئاسیا بریتی بوو لە گرنگترین رووداوەكانی ئەو ساڵە كە لە وڵاتی قەتەر سازكرا.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بەدەستپێشخەرییەكانی ناسراوە لە بوارەكانی سپۆنسەركردن و پاڵپشتیكردنی چین و توێژ و بوارە جیاوازەكانی ژیان لە پَناو پێشخستنی وڵاتدا.



دەربارەی ئاسیاسێڵ
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ دابینكەری سەرەكی خزمەتگوزاریی كواڵیتی مۆبایلە لە عێراقدا كە ژمارەی بەشداربووانی سەروو  12 ملیۆنە. هەروەها یەكەم كۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل بوو كە تۆڕەكەی هەموو بەشەكانی عێراق داپۆشێت كە خزمەتگوزایەكانی بۆ هەر 18 پارێزگاكەی عێراق دابینكردوە بە بەغدای پایتەخت و سەرجەم شارە سەرەكیەكانیەوە. تۆڕی ئاسیاسێڵ %97ی شارو شارۆچكەو گوندەكانی عێراقی داپۆشیوە كە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئاستی داپۆشینی نیشتمانی فراوانترین بێت لەنێو هەمو كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری مۆبایل لە عێراق. لە ساڵی 2012، كۆمپانیای "ئەڵتای" فەرەنسی بۆ لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە خستنەبازاڕ كۆمپانای ئاسیاسێڵی وەكو یەكەمین براندی بازرگانی لەعێراقدا ناساند – نەتەنها لە بازاڕی پەیوەندیەكانی مۆبایل، بەڵكو لە هەموو كەرتەكان – كە ئەمەش رەنگدانەوەی ئەو ئامادەگیە بەهێزەی براندی بازرگانی ئاسیاسێڵە، هەروەها ئەو ناوبانگە دێرینەی هەیەتی بۆ كواڵیتی و متمانە و خزمەتگوزاری. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری مۆبایلی پریپەید پێشكەشدەكات كە 97% كۆی بەشداربوانی پێكدەهێنێت (بەپێی ئاماری 30 ئەیلولی 2012). ئۆفەرەكانی هێڵی پریپەید ژمارەیەك لە پاكێجی هەمواركراو لەخۆدەگرن بەجۆرێك كە لەگەڵ كەرتەكانی جیاوازی بازاڕدا بگونجێت ــ لەوانە توێژی گەنجان و ژنان و هەروەها خزمەتگوزاریەكی نوێ كە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری پەیوەندیەكانی مۆبایلە بە ملیۆنان میوان كە ساڵانە سەردانی عێراق دەكەن. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری هێڵی پۆستپەیدیش پێشكەشدەكات بە خەڵك و كۆمپانیاكان. ولە دەستكەوتێكی پێشەنگی نوێدا كە لە سەرەتای ساڵی 2013 بەدەستیهێنا، ئاسیاسێڵ خەڵاتی "mWomen"ی بۆ خۆی بردەوە كە لەلایەن كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندیەكانی مۆبایل (الجمعیە الدولیە للإتصالات المتنقلە) پێی بەخشرا بۆ باشترین خزمەتگوزاری پەیوەندی مۆبایل بۆ ژنان لە بازاڕە تازەگەشەسەندوەكاندا، ئەمەش وەكو رێزگرتنێك لە رۆڵی كارای ئاسیاسێڵ وهەوڵەكانی بۆ پێشخستنی پیشەسازی پەیوەندیەكان لە عێراق كە بە هێنانەكایەی هێڵی ئەڵماس گەیاندیە ترۆپك، ئەم خەڵاتەی لە میانەی ڤیستیڤاڵی "گلۆبەڵ مۆبایل ئەۆردز" پێشكەش كرا كە سەر بە كۆنگرەی جیهانی پەیوەندی مۆبایل (المۆتمر العالمی للاتصالات النقالە)ە و لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی سازكرا.
لە مانگی كانونی یەكەمی 2014، ئاسیاسێڵ خەڵاتی كۆمزمیای نێودەوڵەتی CommsMEA پێبەخشرا لە بەرامبەر كارە خێرخوازییەكانی كە بە بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی كۆمپانیاكان ناوزەد كراوە ئەوەش لە میانەی مەراسیمی خەڵات بەخشین كە لە شاری دوبەی سازكرابوو.



PM:03:16:21/12/2014