داعش هەندەرانییەکانی نێو خۆی دەکوژێت

١٠٠ چەکداری بیانی داعش هەوڵیان داوە لەشەڕ هەڵبێن و شاری رەقە جێبهێڵن، بەڵام بەرپرسانی داعش پێیان زانیوون و هەموویان بەر دەستڕێژداون.

رۆژنامەی ( فاینشاڵ تایمز) رۆژی ٢٠ کانونی یەکەم لە زاری ئۆپۆزسیۆنێکی سوریەوە کە دژی رێکخراوی داعشیشە، بڵاویکردەوە کە ئەو رێکخراوە لەشاری رەقە رێکخستنێکی سەربازی دروستکردووە چاودێری چەکدارە بیانیەکانی ناو خۆی دەکات کە لە ئەرک و فەرمانەکان هەڵدێن و ماڵان بەشوێنیاندا دەگەڕێن و دەیان دۆزنەوەو دەستگیریان دەکەن.

لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتووە کە ٥ بەریتانی و ٣ فەرەنسی و ٢ ئەڵمانی و ٢ بەلجیکی ویستوویانە هەڵبێن، بەڵام ئەو رێکخستنەی داعش دەستگیریان کردوون. 

توێژەرانی سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لە توندڕەوی لە زانکۆی کنگرکویدج لە لەندەن ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە نێوان ٣٠ تا ٥٠ بەریتانی دەیانەوێت بگەڕینەوە بۆ وڵاتی خۆیان، بەڵام دەترس زیندانی بکرێن.




PM:07:17:21/12/2014