تا ئێستا ناو شاری شه‌نگال کۆنترۆڵنه‌کراو‌ه‌و، پێشمه‌رگه‌کانی پارتی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌کیان نییه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی و شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و گه‌ریلاکانی په‌که‌که که له چیای شه‌نگالن.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال به سپی میدیای راگه‌یاند که له‌هێرشی کورد بۆ سه‌ر شاری شه‌نگال هه‌ر سێ هیزه‌که هه‌ریه‌که‌و بۆ خۆیه‌تی و هیچ لایه‌نێک هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا نییه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که راسته چه‌ند لیوایه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شداره له‌شه‌ڕی ناوچه‌کانی زومارو شه‌نگال، به‌ڵام ئه‌و هێزانه بوون به‌ژێر ده‌ستوپێی به‌رپرسه باڵاکانی پارتی و هێزه‌کانی زێره‌ڤانیه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌دابه‌ش بوونی هێزه‌کان، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که پارتی هێزه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر شاخ له قۆڵی شه‌ره‌فه‌دینه‌وه پێشڕه‌وی پێکردووه، هه‌رچی هێزه‌کانی یه‌کێتی و په‌که‌که‌و یه‌په‌گه‌ن له دیووی (که‌رسێ)ن و هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌کیان نییه‌و هه‌ر که‌سه‌و بۆخۆی له قۆڵی خۆیه‌وه هێرش ده‌کات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سپی نه‌یشارده‌وه که نه‌بوونی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه جگه له‌وه‌ی به‌ته‌واوی گیانی حیزبایه‌تی تۆخ ده‌کاته‌وه له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ، هاوکات بازدانه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیرو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
ئه‌و سه‌رچاوایه پێێوایه که ئه‌م په‌رتووبڵاویه، ره‌نگه له‌لایه‌ن داعشه‌وه گورزی کوشنده‌ی سه‌ربازی له‌و شه‌ڕه‌دا له کورد بدرێت.
ئه‌مرۆش بارزانی له وته‌که‌یدا له‌سه‌ر چیای شنگال هیچ ئاماژه‌یه‌کی بۆ رۆڵ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌و یه‌په‌گه نه‌کرد.