ئاگاداریه‌ك له‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیه‌وه‌

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری ئەو قوتابیانە دەكاتەوە كە لەوڵاتی میسر دەخوێنن و كێشەی وەرگرتنی ڤیزاو رەزامەندی ئاسایش یان هەیە، لەماوەی یەك هەفتەدا پەیوەندی بكەن بە فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەكان لە دیوانی وەزارەت.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری قوتابیانی خوێندنی باڵا / ماستەر لە وڵاتی میسر دەكاتەوەو رایدەگەیەنێـت: فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیریەكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری ئەو قوتابیانە دەكاتەوە كە لەوڵاتی میسر دەخوێنن و كێشەی وەرگرتنی ڤیزاو رەزامەندی ئاسایش یان هەیە، لەماوەی یەك هەفتەدا لە ئەمڕۆ كە دەكاتە رێكەوتی 23/12/2014 پەیوەندی بكەن بە فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەكان لە دیوانی وەزارەت .

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئامانجی ئەو ئاگاداركردنەوەیەی بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا ماستەر لە وڵاتی میسر گەراندۆتەوە بۆ :"بەمەبەستی تۆماركردنی ناوەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان".



PM:03:58:23/12/2014