(CNN) بە ڤیدیۆ ئاشكرای دەكات: توركیا چەك بە داعش دەدات

كەناڵی (CNN)ی ئەمەریكی بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی دیكۆمینتاری بەناوی "داعش لەناو كۆبانێ" (isis: inside kobani) پێدانی چەك لەلایەن توركیا بە چەكدارانی داعش ئاشكرا دەكات.

پەیامنێریەكەی "سی ئێن ئێن" لەو ڤیدیۆیە 25 خولەكییەدا دەڵێت "بوونی ئێمە لەكۆبانێ زۆر مەترسیدار بوو، بەڵام بەهەر سەختییەك بوو كامێراكەمان بەیارمەتی‌و رێنوێنی ژنانی شەڕڤانی كورد گەیاندە ئەم جێگەیە، بەدووری چەند مەترێك لە چەكدارانی داعش".

لەڤیدیۆكەدا، یەكێك لەشەڕڤانان لە گفتویەكدا لەگەڵ پەیامنێرەكەی (CNN) جەخت دەكاتەوە "ئێمە بەچاوی خۆمان شاهیدین كە توركیا چەك‌و تەقەمەنی بە داعش دەدات".

پەیامنێرەكە دەڵێت "لێرەدا هەموو خەڵك دڵنیان لەوەی كە توركیا یارمەتی داعش دەكات. تانكەكانی سوپای توركیا لەسەر سنور بوون‌و سەیری كوشتاری كوردانی سوریایان دەكرد".

لەبەشێكی راپۆرتەكەدا هەروەها باس لە گرنگی بوونی ژنانی كورد‌و ئازایەتی ئەوان لەشەڕێكی نابەرابەر لەگەڵ تیرۆریستانی داعش كراوە.

کورتەی ڤیدیۆکە:






AM:12:02:25/12/2014