بزووتنەوەی گۆڕان ئیدارەی راپەڕینی یەکلایی کردەوەو قادر بەکر مەلا قادر دەکات بە سهرپهرشتیاری ئەو ئیدارەیە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بەسپی میدیای راگەیاند کە بزووتنەوەکە قدر بەکر مەلا قادری کرد بە سهرپهرشتیاری ئیدارەی راپەڕین.
ناوبراو دەرچووی یاسایە، پێش ئەم پۆستە بۆ ماوەیەک بەڕێوەبەری ناحیەی بێتواتەو دواتر بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بووە. لەهەڵبژراردنی نیسانی ٢٠١٤ ی پەرلەمانی عێراق کاندیدبووە بە دەنگێکی کەم نەبۆتە ئەندامی پەرلەمان.
کوڕی شەهیدەو لە بنچەدا خەڵكی بەر مەرگەیە.