گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان 6 ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌یی له سلێمانی كرده‌وه
لەسەر ئەركی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان لە رێوەڕەسمێكدا بەردی بناغەی چەند ناوەندێكی پەروەردەیی لەشاری سلێمانی دانرا‌و ناوەندێكی پەروەردەییش كرایەوە.
لەرێورەسمەكەدا هەریەك لە پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و د. ئاسۆ فه‌ریدون كاندیدی هه‌ڵبژێدراو بۆ پارێزگاری سلێمانی و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سلێمانی و لێپرسراوانی حكومی و مامۆستایان و شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده بەشدارییانكرد.
له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی كۆمپانیانی قه‌یوان له وتارێكدا رایگه‌یاند: كۆمپانیاكه‌یان شه‌ش ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بونیادناوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه.
PM:02:58:27/12/2014