عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەنوسینێكدا چەند ڕاستیەک لە باری کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ پەرلەمانتاران ئاشکرا دەکات.
عەلی حەمە ساڵح لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەنوسێت: "هه‌رگیز ئۆتۆمبێلی جوان و خانووی خۆش و زه‌وی باش قه‌زیه نه‌بوون بۆم، له‌بری ئه‌مانه خه‌ونی من کارکردن بووه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی که ٢٣ ساڵه ئه‌م وڵاته وێران ده‌که‌ن”.
حەمە ساڵح دەشڵێت: "هه‌رگیز نه‌مویستووه باسی وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی خانوو و شوقه و سه‌یار بکه‌م، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تی کڕینی ئۆتۆمبیل بۆ په‌رله‌مانتاران و دانه‌وه‌ی قیستی پاره‌که له‌لایه‌ن په‌رلمانتارانه‌وه بڵاوکرایه‌وه و ناو و نوسراوی هه‌ندێک په‌رله‌مانتار بڵاوکرایه‌وه و هه‌ندێکیش ڕونکردنه‌وه‌ی دا، به‌هۆی ناوزڕاندنی زۆرم ناچاربووم چه‌ند ڕاستیه‌ک بڵێم”.
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت "سه‌ره‌تا ئه‌وانه‌ی که به‌قیستیش ئۆتۆمبیلیان ناوێت، که‌خۆم یه‌کیانم ئۆتۆمبیلم نه‌ویستوه، کارێکی زۆر گه‌وره‌یان نه‌کردووه، شایه‌نی بڵاوکردنه‌وه بێت، ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت گه‌نده‌ڵی یان کفریان نه‌کردوه، چونکه ده‌بێت له‌م ماوه‌ی په‌رله‌مانتارن هه‌موو پاره‌که بده‌نه‌وه”.
عەلی حەمەساڵح دەشنووسێت: "له خوله‌کانی ڕابردوودا ته‌خشان و په‌خشانێکی زۆر به پاره‌ی میلله‌ته‌وه کراوه، ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبیلی لێگزس بۆ خه‌ڵک کڕاوه، به دیاری ١٦هەزار دۆلار به ده‌یان که‌س وه‌ک قه‌رز دراوه‌و وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، له ئاینده‌دا ته‌خشان و په‌خشان و گه‌نده‌ڵی به پارە‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌یسی دیکه ده‌ده‌مه دادگا”.
ده‌قی بابه‌ته‌که بخوێنه‌ره‌وه