بارزانی:هه‌ر كه‌سێك حیزبایه‌تی لەناو پێشمەرگەدا دەکات ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نووسراوێكی بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تیایدا رایگه‌یاندبوو پابه‌ندی بڕیاره‌كانی وه‌زیری پێشمه‌رگه نابێت و كاره‌كان چۆن رۆشتووه، ده‌بێت وا برٍوات، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نامه‌یه‌كی بارزانی بڵادەكاتەوە.
له نامه‌كه‌دا هاتووه:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌زاره‌تێكی گرینگه و ئه‌ركێكی قورس و پیرۆزی له‌سه‌رشانه، بۆیه وه‌زاره‌تی هه‌موو گه‌لی كوردستانه. ئێستاش كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوانه، نه‌ك په‌نجا به په‌نجای نێوان دوو حزب، كه‌واته ده‌بێ ڕه‌فتاری كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت ڕه‌فتارێكی نه‌ته‌وه‌یی بێت نه‌ك حزبی.
بۆیه پێویسته زۆر به وردی ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكرێت:
1. به‌هیچ جۆرێك كاری ڕێكخستن و حزبایه‌تی له‌ناو وه‌زاره‌ت ناكرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی بیهه‌وێت له‌ناو وه‌زاره‌ت حزبایه‌تی بكات با ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای حزبه‌كه‌ی خۆی.
2. دابه‌شكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌پێی پێویستیی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌بێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای په‌نجا به په‌نجای حزبی.
3. بوودجه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به لیواكانی وه‌زاره‌ت و هه‌ردوو یه‌كه‌ی ٧٠ و٨٠ شه‌وه، ده‌بێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه دابه‌ش بكرێت، نه‌ك به شێوازی پێشوو.
4. پێویسته هه‌رچی زووتر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ڕێكوپێكی یه‌كبخرێته‌وه. به شێوه‌یه‌ك كه نابێ حزبایه‌تی تێدا بێت.
5. گۆڕانكاری له‌و فه‌رمانده‌ییانه بكرێت كه له شه‌ڕی دژی تیرۆریستان‌دا نه‌یانتوانیوه ئه‌ركی خۆیان به باشی جێبه‌جێ بكه‌ن و فه‌رمانده‌ی تر كه چالاك بوون له جێگه‌یان دابندرێن.
6. هه‌ر كارمه‌ندێك، له هه‌ر ئاست و پۆستێكدا بێت، ڕاپۆرت له‌سه‌ر ڕه‌وشی وه‌زاره‌ت بداته هه‌ر حزبێك، سزا ده‌درێت و ده‌درێته دادگای سه‌ربازی.
7. هه‌ر هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت هه‌بێت به نایاسایی ده‌ژمێردرێت و كه‌س بۆی نییه هێزی تازه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت دروست بكات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی نامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه دێت.
PM:07:05:27/12/2014